سەرۆک وەزیران لە پنتاگۆنەوە: لیژنەی باڵای هەماهەنگی لە مانگی تەمموزی داهاتوو دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 16-04-2024, 09:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە کە لیژنەی باڵای هەماهەنگی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازی نێوان عێراق و ئەمریکا لە مانگی تەمموزی داهاتوودا دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، بە کاتی بەغدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەردانی  بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن) لە واشنتۆن دی سی كرد و لەلایەن وەزیری بەرگری لۆید ئۆستینەوە پێشوازی لێکرا و مەراسیمێکی پێشوازیکردن بۆ به‌ڕێزیان رێكخرا کە بریتی بوو لەپێشكێش كردنی سروودی نیشتمانی عێراق و ئەمریکا.”
    ئاماژەی بەوەشکرد" سودانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەنجامدا و تێدا جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، وتی" 10 ساڵ بەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش تێدەپەڕێت، کە گەلی عێراق قوربانی بەنرخی دا، عێراقیش هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنێت."  
    سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە كه‌خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانمان ئەمڕۆ لە ئاستێکی بەرزی ئامادەییدان، وجەختیشیکردەوە  دەستپێکردنی کارکردن بەرەو پەیوەندییەکی هاوبەش لەڕێگەی لیژنەی باڵای هەماهەنگییەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازی و مەترسییەکانی داعش  و تواناکانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بۆ گەیشتن بە پێشنیارەکان سەبارەت بە خشتەی کاتی تەواوکردنی ئەرکەکە”.
    ئەلسودانی وێڕای دەربڕینی حەز و ئارەزووی عێراق بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی و چەک و ئەزمون و پەرۆشی بۆ هاوبەشی ئەمنی، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، کە هەمووان هاوڕان لەسەر گرنگی سەقامگیرییەکەی و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوون هەروەها متمانەی خۆی بە بەردەوامبوونی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا دووپاتکردەوە.
    له‌لای خۆیەوە ئۆستین بەخێرهاتنی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پنتاگۆن، و پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشی بەردەوام لەگەڵ عێراق دەربڕی کە لە سەردەمی حکومەتی سودانیدا بەهێزتر بووە، وجەختیکردەوە له‌پابەندبوون بەوەی عێراق لە بەرامبەر تیرۆردا دەیکات خواستی وڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی ئەمنی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەربڕی، لە چوارچێوەی ئەم کارە ئینتقالییە، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنێک لەسەر هاوکاریی ئەمنی هاوبەش کرا، کە بووە هۆی ئەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی دروستبکرێت، هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی له‌سه‌ر قوڵایی پەیوەندییە هاوبەشەکان كرده‌وه‌، لەوانەش هاوکاری ئەمنی و خواستی گفتوگۆ بەرەو پەیوەندییەکی ستراتیژی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتدا.