وەزیری تەندروستی هەڵمەتی کوتان دژی سورێژە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی، هەڵمەتی کوتانی سورێژەی لە قوتابخانەسەرەتاییەکان و باخچەی ساوایان ڕاگەیاند، هاوکات "ئیبراهیم نامس جبوری"  وەزیری پەروەردە دووپاتیکردەوە کە هەڵمەتەکە نزیکەی 7 ملیۆن قوتابی  لەهەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە.
    "حەسناوی" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە وەزیری پەروەردەو نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونسێف ئامادەی بوون و پەیامنێر لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنەکەی بوو ،ڕایگەیاند:وەزارەتی تەندرووستی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەڵمەتی جیهانی  کوتانی دژی نەخۆشی سورێژەی لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان دەستپێدەکات.
    ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە گشتگیرە لە ئەنجامی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە سورێژەیە، بۆیە بڕیاری وەزارەت بە هاوکاری لەگەڵ پسپۆڕان، هەڵمەتەکە بۆ نزیکەی ٧ ملیۆن قوتابی کورو کچ بەڕێوەدەچێت.
    ووتیشی : هەڵمەتەکە  بەبەشداری تیمێکی 9 هەزار کارمەندی ڕاهێنراو لە چاودێری تەندروستی سەرەتاییەوە ئەنجام دەدرێت و 23 هەزار قوتابخانە لە  عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە .
    وەزیری تەندروستی داواشی لە دایکان و باوکانکرد کە هاوکاربن لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەکان چونکە ژمارەی ئەوانەی ڕەزامەندی دەدەن کەمن.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانج  لەم هەڵمەتە ڕێگریکردنە لە تووشبوون بەنەخۆشی، هەروەک هەڵمەتەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.
    لای خۆیەوە"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە  ڕایگەیاند:هەڵمەتی گەورەی نیشتمانی بۆ کوتان دژی  سورێژە و زیاتر لە 6 ملیۆن و نیو قوتابی بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی دەگرێتەوە ، هەروەک ڕێنماییدا بە ئیدارەی سەرجەم قوتابخانەکان بۆ ئامادەکارییەکان و وەرگرتنی تیمە تەندروستییەکان.
    وەزیری پەروەردە داواشی لە دایکان و باوکانکرد هاوکاری تیمەکان بکەن بە ئامانجی دڵنیابوون لە تەندروستی قوتابیان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، هەروەک سوپاسی وەزارەتی تەندروستی وسەرۆک وەزیرانی کرد بۆ ئەم پاڵپشتییە گەورەیە.