نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانمان وەڵامێک بوو بۆ دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر باڵاخانەی دیپلۆماسیمان لە دیمەشق

جیهانی
  • 14-04-2024, 09:30
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
    نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی ئێران وەڵامێکە بۆ دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر باڵاخانەی دیپلۆماسی ئیرانی لە دیمەشق.
    نوێنەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر مەڵپەری ئێکس ڕایگەیاند: وەڵامی سەربازی ئێران بەرگریکارانە بوو بەرامبەر بە دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل دژی نوێنەرایەتی دیپلۆماسیمان لە دیمەشق و بابەتەکە کۆتایی هات، ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەکی دیکە بکات، وەڵامی ئێمە کاردانەوەی دیکەی دەبێت.