سوپای پاسدارانی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین

جیهانی
  • 14-04-2024, 09:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەسیین ڕاگەیاند.
    تەلەفزیۆنی ئێران رایگەیاند: سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی دژی ئامانجەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان دەستی پێکرد.
    لای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەروو: ئێمە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە کاردانەوەی تاوانی قەوارەی زایۆنیستی بە بۆردومانکردنی کونسوڵخانەکەمان لە سوریا ئەم ئۆپەراسیۆنێکمان ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ لێدانی ئامانجە تایبەتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوە چووە.