وەزارەتی کارەبا: توانای بەرهەمهێنان لە وێستگەی کارەبای زوبەیدی لە واست گەیشتە (2800) مێگاوات

ناوخۆ
  • 13-04-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە وەزارەتی کارەبا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :- لە چوارچێوەی
    ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو "زیاد علی فازل " وەزیری کارەبا، سەردانی وێستگەی کارەبای زوبەیدی کرد لە پارێزگای واست بۆ ئاگادار بون لەچۆنیەتی کارکردن و چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی وێستگەکە.
    وەک بەیاننامەکر ئاماژەی پێداوە:- وەزیری کارەبا بە بەشەکانی وێستگەکەی بەسەر کردەوە،و چاوی بە ستافی ئەندازیاری لە وێستگەکە و تەکنیکارانی کۆمپانیای (شەنگهای) چینی کەوت، کە کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە بۆ بەشێک لە یەکەکانی بەرهەمهێنان ئەنجامدەدەن. هەروەک داوای لە کرێکاران کرد کە ورد و خێرا بن لە تەواوکردنی کارەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین،هەروەها ستایشی سەرجەم  هەوڵەکانی کرد کە دەدرێن بۆ بەرزکردنەوە زۆرترین توانا بە متمانەوە بۆ ئەوەی وەرزی هاوین کارەبا باشتر بێت لە ڕووی ئامادەکارییەوە بە بەراورد بۆ ساڵانی پێشوو ، کە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە (2800) مێگاواتە و پێکهاتووە لە (6) یەکەی بەرهەمهێنان بە توانای جیاواز کۆمپانیای چینی کاری چاککردنەوە بۆ 4 یەکە ئەنجامدەدات، هەروەک ئەندازیار و تەکنیکارانی وێستگەکە بەرپرسیارن لە هەڵگرتنی لە چاککردنەوە بۆ یەکەکانی پێنجەم و شەشەم، و بڕیارە هەموو وێستگەکە لە مانگی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ کارکردن.