سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی سەربە قەوارەی زایۆنی ڕاگەیاند

جیهانی
  • 13-04-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی سەربە قەوارەی زایۆنی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.
    بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەربە هێزەکانی سوپای پاسداران، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕۆژی شەممە، دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە قەوارەی زایۆنی لە کەنداو.
    ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێک سەرچاوەی هەواڵ بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەم کەشتییە بارهەڵگرە کە ناوی (MSC Aries)ی لەسەرە بە ئاڵای پورتوگالەوە، بەڵام ئەم کەشتیە پەیوەندی بە کۆمپانیای زۆدیاک ماریتایمەوە هەیە کە بنکەکەی لە لەندەنە و خاوەنەکەی ملیاردێرێکی زایۆنی یە بەناوی (ئیال عوفر).