ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پلانی چاكسازی لە بانكە حكومی و ئەهلییەكان ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 11-04-2024, 15:20
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و دارایی، پشتڕاستی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هۆگری چاكسازییە لە ڕەوتی سیستەمی بانكی ئەهلی و حكومی، هاوكات ئاماژەیە بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی چاكسازییەكە پلان بۆ بانكە حكومییەكان.
    مەزهەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INAی ڕاگەیاند: "بازاڕی بانكی دابەشبوونێكی گەورەی هەیە، بۆ نمونە سەرمایەی بانكە ئەهلییەكان یان پشكی سەرمایەیان لە حكومەتەوە نزیكەی لەسەدا ٧٨یە، لەكاتێكدا سەرمایەی بانكە حكومییەكان لەسەدا ٢٢یە". 
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "لەكاتێكدا بانكە حكومییەكان لەسەدا ٨٥ی چالاكییەكان و سەروەت و سامانەكان پێكدەهێنن، لەكاتێكدا چالاكیی بانكی ئەهلی لەسەدا ١٥یە، بۆیە جیاوازییەكی گەورە لەنێوان بانكە ئەهلی و حكومییەكاندا هەیە".
    ڕوونیشی كردەوە، "بانكە ئەهلیەكان نزیكە لە تەرخانكردنی حكومەت پێكەوە بوونیان هەبووە، چ لە ڕێگەی پەنجەرەوە بێت یان بە كردنەوەی نامەی گەرەنتی بۆ پڕۆژەكان، واتە هەر لەرزینێك بانكە ئەهلیەكان بەرەوڕووی كێشەی جددی دەبێتەوە، بۆیە نزیكەی 29 بانك لە مامەڵەكردن بە دراوی بیانی بێبەش كراون ". 
    ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد، "محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران زۆر حەزی لە چاكسازییە لە ڕەوتی سیستەمی بانكی ئەهلی و حكومیدا " جەختیشی لەوە كردەوە كە "پلانی چاكسازی هەیە بۆ بانكە حكومییەكان، هەروەها كۆمپانیایەكی بیانی هەیە كە هەڵسەنگاندن بۆ كاری بانكی دەكات ، سەرمایەكەی، و ئەركەكانی تا هاوتەریب بن لەگەڵ كاری بانكە نێودەوڵەتییەكان".
      ئاماژەی بەوەشكرد، "بانكە ئەهلییەكان ڕووبەڕووی دووڕیانێك بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بێبەشكراون لە بازرگانیكردن بە دراوی بیانی، هەرچەندە لەگەڵ ئەم پرسە پێكەوە ژیانیان هەبووە بۆیە حكومەت هەوڵدەدات كەشێكی ناوخۆیی دروستبكات كە پاڵپشتیان بێت، و پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی سەرەتا دۆخەكانیان ڕاست بكەنەوە".
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەرۆكی حكومەت بە دروستی پشتگیری لە بانكە ئەهلییەكان دەكات، بەو مەرجەی ئەو بانكانە ڕێڕەوی كارەكانیان باشتر بكەن” جەختیشی لەوە كردەوە كە “پلانی چاكسازی هەیە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی بانكە ئەهلیەكان كە بەم نزیكانە جێبەجێ دەكرێت ".