عێراق و میسر جەخت لە گرنگی دەستبەجێ راگرتنی شەڕ و پێشكەشكردنی پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین دەكەنەوە

سیاسی
  • 10-04-2024, 17:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی راگرتنی دەستبەجێی شەڕ و پێشكەشكردنی پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسری عەرەبیەوە پێگەیشت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیان ئاڵوگۆڕ كرد و هیوایان خواست هەردوو گەلی عێراق و میسر لە خۆشگوزەرانی و بەختەوەری زیاتردا بژین.
    ئاشراشیكرد: هەردولا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و ستایشی پێشكەوتنی پەیوەندییەكانیان كرد لە زۆر بواردا، هەروەها تەئكیدیان لە گرنگی درێژەدان بە كاركردن بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە كردەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی برا.
    رونیشیكردەوە: هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، رەوشی كارەساتباری گەلی فەڵەستین بەهۆی پەلاماری دوژمنكارانەی سەر كەرتی غەززە تاووتوێكرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی راگرتنی دەستبەجێی جەنگ و هەروەها پێشكەشكردنی پشتیوانی و پاڵپشتی بە گەلی فەڵەستین و مسۆگەركردنی سەرجەم مافەكانی.