وەزارەتی گواستنەوە دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان بەغدا- بەسڕە - پەکین ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 9-04-2024, 16:25
  • +A -A

    بەغداد / INA
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان بەغداوبەسڕەو پەکینی لەمانگی ئایاری داهاتوودا ڕاگەیاند.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە چواری مانگی ئایاری داهاتوو گەشتەکانی نێوان بەغدادو بەسڕەو پەکین دەستپێدەکاتەوە ئەویش پاش وەستانی بۆماوەی چوارساڵ، ڕوونیشی کردەوە ئەم هەنگاوە بەفەرمانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی ئەنجامدەدرێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکردکە پلانی بەگەڕخستنی کۆمپانیای گشتی هێڵی عێڕاقی کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ  وەزیری گواستنەوە سەرپەرشتی دەکات فراوانکردن و فرەجۆرکردنی تۆڕی ئاڕاستە دەرەکیەکانی فڕۆکە سەوزەکە لەخۆدەگرێت، ئەم هێڵەش لەنێوان عێڕاق وچین بە دووەمین هێڵ دادەنرێت پاش هێڵی کوانجۆ.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ژمارەی گەشتەکانی خشتەکە دوو گەشتی هەفتانە لەخۆدەگرێت لەهەردوو ڕۆژی شەممەو سێشەممەدا، گەڕانەوەش لە پەکین لەهەردوو ڕۆژی یەکشەممەو چوارشەممەدا دەبێت، جگەلەوەش فڕۆکەی دریم کە خزمەتکردنی باڵای لەخۆگرتووە دابینکراوە و بۆ گەشتە درێژەکان بەکاردەهێنرێت.
    لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی مەناف عەبدولمونعیم ڕوونی کردەوەکە پلانی کارکردن کە وەزیر پاڵپشتی لێدەکات بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەکان لەخۆدەگرێت، جەختیشی کردەوەسەر مکووڕبوونی کۆمپانیاکە لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەکی زۆری گەشتکردن و زیادکردنی داهاتەکانی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی.