عەوادی کەمبوونەوەی قەرزەکانی بۆ 9 ملیاردۆلار ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 9-04-2024, 10:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وتەبێژی حکومەت باسم عەوادی ڕایگەیاند کە قەرزی دەرەکی عێڕاق بۆ نزیکەی 9 ملیاردۆلارکەمبووەتەوە.
    هەروەها عەوادی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە وتی وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر شەفافبوونی کاری ئابووری و ڕوونکردنەوەی وردەکاریەکان بۆ ڕای گشتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕاسپاردەکانی لێژنەی فەرمانی دیوانی 23942 پەیوەست بە ڕێکخستنی قەرزی دەرەکی و پەیکەرسازی بۆ قەرزەکانی گشتی عێڕاق حکومەت کۆمەڵە ڕێکارێکی جێبەجێکاری پەیڕەوکردووە و چەندین ڕێکاری دارایی گرتووەتەبەر ، کە دەرەنجام بوونەتە هۆکاری کەمبوونەوەی قەرزی دەرەکی بە ڕێژەی 50٪ بۆ ئەوەی قەرزەکە لە 19.729 ملیار دۆلارەوە بۆ 15٫976 ملیاردۆلار کەمببێتەوە و بگاتە 8٫9 ملیاردۆلار لەماوەی ئەمساڵدا.
    عەوادی وتیشی  ئەم ڕێکارەداراییانە پڕۆسەی قەرزکردنەکانی ڕاگرت و سنوورێکیانی بۆ دانا و ڕێوڕەسمێکی دیاریکراوی بۆداڕشت و دەرفەتی دامەزراندنی پڕۆژەگەلێکی بۆ وڵات ڕەخساند ، بەشێوەیەک کە ئابووری عێڕاقی ڕەها کرد لە کۆمەڵێک پابەندی کە لەوانەبوو کاریگەریان لەسەر بڕیاری سیاسی و ڕەوشی گەشەپێدان بکردایە ، ئەم ڕێکارانەش هاوشانە لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی ژێرخان بەشێوەیەک کە ئایندەیەکی گەش واڵابکات.
    هەروەها عەوادی ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت پڕۆسەکانی هاوکاری داراییکردنی واڵاکرد  لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا کە قەرزی بەرهەمهێنەر و پێشکەشکردنی دڵنیایی سەروەری لەخۆدەگرێت بۆ زامنکردنی پڕۆژەگەلێک کە کەرتی تایبەت بۆ بەرژەوەندی حکومەت ئەنجامیان دەدەن.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەم ڕێکارانە وڵاتمان زیاتر بە ئابووری نێودەوڵەتیەوە دەلکێنێت و بەرهەمهێنانی کردەیی زیاتردەکات نەختینە بۆ پڕۆژەی نیشتیمانی وخزمەتگوزاری  زیاتردەکات.
    عەوادی وتیشی ئەم هەنگاوە ڕێکانە حکومەت دەخاتە سەرریسکی قەڵبەزەیەکی جۆری لەئابووری عێڕاقدا هاوکات لەگەڵ پێشڤەچوونێکی بەرجەستە لە کەرتی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری  چاودێری کومەڵایەتی ، ئەمانەی وتمانن هەموو ئەو کۆڵەکانە پێکدێنێت بۆ دابینکرنی ئاواتەکانی گەلەکەمان لەسەرانسەری عێڕاق و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بەهەموو دەسپێک و ئامانجەکانیەوە.