نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

سیاسی
  • 6-04-2024, 14:04
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 6-4-2024 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا.
    لە میانی سەردانەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێزان د. لەتیف ڕەشید سەرك كۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵی كۆدەبێتەوە، هەروەها بەشداری لە كۆیوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبەربردنی دەوڵەت و چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەكات.
    لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە، تاوتوێ دەكات.