ئەمڕۆ لە خولی تۆپی پێی پیشەگەری ئەستێرەكانی عێراق چوار یاری بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 4-04-2024, 13:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕی 21ی خولی تۆپی پێی پیشەگەری ئەستێرەكانی عێراق دەستپێدەكات و چوار یاری بە میوانداری یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.
    یانەی زەورا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی كارەبادەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا كە یەكەمجارە بە سەركردایەتی ستافێكی نوێی تەكنیكی بە سەرۆكایەتی عیسام حەمەدی ڕاهێنەر، دوای دەستلەكاركێشانەوەی حوسام بەدری ڕاهێنەری میسری، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە هەڵگری دروشمی قەرەبووكردنەوەی لەدەستدانی خاڵی یارییەكانە كەیانەی زەورا بەمبەر یانەی نەجەف یەكسان بوون و یانەی كارەبای بەیانەی نەفت دڕۆا
    لە یاری دووەمدا،یانەی نەجەف دەیەوێت پەرە بە ئەنجامەكانی بدات دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوو لە گەڵ یانەی زەورا یەكسان بوو ، بۆیە دەیەوێت ئەمڕۆیش لە یانەی نەفت بباتەوە ، بەیارمەتی هاندەران و یاریگای خۆی.
    یانەی نەورۆز بەردەوامەلە پێشكەشكردنی ئاست بەرزی و بوونی خۆی دوای ئەوەی گەڕی پێشوو لە یانەی كەربەلای بردەوە، بۆیە دەبێتە میوانی یانەی ئەمانەی بەغدا و چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە، هەروەها ئەمانەی بەغدایش هەوڵی راستكردنەوەی هەڵەكانی دەدات بۆ بەدەستهێنانی خاڵی یاریەكە.
    یاری چوار لە نێوان یانەی نەفت بەسرە و یانەی نەفت میسان ، هەروەها یانەی نەفت میسان هەوڵی چاككردنەوەی هەڵەكانی دەكات كە لە یاری پێشوو بەرامبەر یانەی مینا ئەنجامی دا.