مالیکی: ڕووداوی شێلانی قوتابیان لە بەسرە ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە ڕێکارەکانی سەلامەتی هاتوچۆدا

سیاسی
  • 3-04-2024, 00:55
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی به‌سه‌كه‌تن وشێلانی قوتابیان لە قەزای هاریسه‌ لە پارێزگای بەسرە کرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکە ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە هاتوچۆدا وڕێکارەکانی سەلامەتی.
    مالیکی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند" بە سەرنجێکی زۆرەوە بەدواداچوونمان بۆ ڕووداوی ژمارەیەک خوێندکارمان کرد کە لەکاتی جێهێشتنی قوتابخانە لەناوچه‌ی هاریسه‌ لە بەسرە ئەمڕۆ، کە بووە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی 20 کەسیان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە ڕێکارەکانی سەلامەتی هاتوچۆ، وڵاوازی و خراپی مه‌رجه‌كانی سەلامەتی.
    ئاماژەی بەوەشکرد" بەم بۆنە پڕ ئازارەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران  دەخوازین، داواش لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەروەردە دەکه‌ین رێکارەکانی خۆپارێزی و هاتوچۆیان لەسەر شه‌قامه‌ سەرەکییه‌كان زیاتر چڕتر بکەنەوە به‌تایبه‌تی ئەوانەی نزیکن لە دامەزراوە پەروەردەییەکان بە مەبەستی پاراستنی ژیانی ستافی پەروەردەیی و خوێندکاران به‌گشتی.