ژەمی دووەمی هاوكارییەكان 25 وەرزشوانی دێرینی بەسەر كردەوە

وەرزش
  • 2-04-2024, 19:04
  • +A -A

    هه‌ولێرـINAـ زاگرۆس نانەكەلی
    ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 2-4-2024 رێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی بەهاوكاری دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا،لەژەمی دووەمی هاوكارییەكانی (25) وەرزشوانی دێرینی هاوكاری كرد،كە هاوكارییەكان بڕە پارەیەكی باش وئازووقە بوو.
    هاوكارییەكان لە ژەمی یەكەم (32) وەرزشوانی بەسەر كردەوە،هەندێ لەوەرزشوانەكان ئەمڕۆ بۆ ژەمی دووەم (25) وەرزشوانی تری شاری هەولێر بەهاوكاری باش وئازووقە بەسەركرانەوە،كۆی گشتی هاوكارییەكانی دوو ژەمەكە (57) وەرزشوانی دێرینی گرتەوە.
    رێكخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی بەهاوكاری دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا بەردەوام دەبێت بۆ هاوكاری و بەسەركردنەوەی وەرزشوانە دێرینەكان ورۆژنامەنووسانی وەرزشی وهاندەرانی وەرزشی،هەنگاوەكانیش بۆ هاوكاری و بەسەركردنەوە وكۆمەكییە بۆ ئەم خانەوادە بەرێزانە،دووپاتیشی دەكەینەوە،هیچ وێنەیەكی ڤیدیۆی وفۆتۆی لە دەزگاكانی راگەیاندن وسۆشیال میدیای بڵاوناكرێتەوەە لەبەر شكۆی ورێزی ئەم وەرزشوانە دێرینانە كەساڵانێك خزمەتی وەرزش و وڵاتیان كردیە.