وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئەوەی لە شاری سەدر ڕوویدا ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

ئەمنی
  • 1-04-2024, 10:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئەوەی لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
    وەزارەتەکە لەراگه‌یه‌ندراوه‌کدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" له‌دوای بەدواداچوونكردن بۆ ڕووداوەکان و پشکنینی ئەو ڕووداوەی کە له‌سنووری یەکەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە چوارچێوەی کەرتی شاری سەدر، ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت ڕوویداوە، دەرکەوت کە یەکێک لە خاوەن ئۆتۆمۆبێڵه‌كان پابەند نەبووە بە فەرمانی یەکێک لە پۆلیسه‌كان، و هێزی ئەمنی هه‌وڵی داوه‌ گومانلێكراوه‌كه‌ ده‌ستگیر بكات.
    ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک کەس ڕاستەوخۆ تەقەیان لەپۆلیسه‌كان كردووه‌، ئەمەش بووە هۆی شەهیدبوونی یەکه‌کیان و برینداربوونی یەکێکی دیکە. هێزەکە بە شێوەی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ی دایته‌وه‌، و هێزی زیاتر هاتووه‌ و گەڕان و پشکنینی بۆ کراوە وهەشت لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون، و دەست بەسەر چەک و تاهۆیەکدا گیرا و ڕێوشوێنی پێویستیش لە دژی گیرا و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.”