پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری سەبارەت بە بانکە سزادراوەکان

ئابوری
  • 29-03-2024, 21:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ویسام الملا
    فەیسەڵ ئەلهەیمه‌س سەرۆکی دەستەی په‌ره‌ دراوییه‌كان و سەرۆکی لیژنەی لێپرسراوی بانکە سزادراوەکان، ئەمڕۆ هەینی، پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئابوری سەبارەت بەو بانکانە دووپاتکردەوە.
    ئەلهەیمه‌س لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران ڕاسپارد بۆ سەرۆکایەتی لیژنەیەک بۆ چاوخشاندنەوە بە بانکە سزادراوەکان ئاراسته‌كردووه‌، وزیاتر لە سێ هەفتە لەمەوبەر ڕاسپاردەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاری کراون.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لیژنەکە چاوەڕێی پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی ئابووری وەزارەت دەکات، ولیژنەکە جەختی لەسەر پێویستی دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکانی گەشەپێدان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکان و ئەهلییە تایبەتەکانەوە کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق.
    هه‌روه‌ها وتی" هۆکارەکانی دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ڕاسپاردەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بوونی ڕێکار و گفتوگۆ له‌ نێوان ئەنجومەنی ئابووری وەزاری و بانکی ناوەندی و ڕێکارەکانی دیکەیە.