شاخەوان عەبدوڵڵا و سەید حەكیم تاوتوێی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن

سیاسی
  • 28-03-2024, 11:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكەمی نیشتمانی تاوتوێی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و دۆسێی مامەڵەكردنی نێوان بەغدا هەرێمیان كرد
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) نێردراوە و تێیدا هاتووە، “ئێوارەی رۆژی چوارشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری كرد.”
    لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرا، "لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك پەرلەمانتاران و بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا بابەت و تەوەرەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گشتی و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كرا". كە "جەخت لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و ڕەچاوكردنی شایستە دەستوورییەكان و پاراستنی مافەكانی هەموو پێكهاتەكانی خەڵك، هەروەها لەسەر تاوتوێكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق و چارەسەركردنی دۆسێی نێوان بەغدا و هەولێر لەڕێگەی  گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەكان لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی كرا.