وەزیری كارەبا گرێبەستێك بۆ دابینكردنی غاز لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئێرانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ دەكات

ئابوری
  • 27-03-2024, 16:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كارەبا واژۆكردنی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئێرانی بۆ دابینكردنی غاز بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا گرێبەستی دابینكردنی غازی لەگەڵ كۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ كرد، كە ڕێژەی پەمپكردن دەگاتە 50 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بڕە بەپێی پێویستی سیستەمەكە دەگۆڕێت، رونیشیردەوە: ئەمە بە ئامانجی پاراستنی زەبری وێستگەكانی بەرهەمهێنان و هاوسەنگ بوونە لەگەڵ لوتكەی لۆد و زیادبوونی خواست لەسەر وزەی كارەبا و تا ئەو كاتەی نۆژەنكردنەوەی كێڵگەكانی غازی نیشتمانی تەواو دەبێت و پێویستی كارەبا دابین دەكرێت.