كۆبوونەوەیەكی عێراقی و توركیا لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان(تنمیە)

ناوخۆ
  • 27-03-2024, 14:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عێراق و توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوەیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی پرسە تەكنیكییەكانی پەیوەست بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، كە بی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێدراوە، تێیدا هاتووە، “شاندە عێراقی بە سەرۆكایەتی ناسر ئەسەد، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، و ئەندامێتی بەڕێوەبەری گشتیی  كۆمپانیای شەمەندەفەری ، یونس خالد جەواد، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، سەفا جەبار ناسر، و نوێنەری دەستەی گومرگی ئەحمەد جاسم محەمەد، كۆبوونەوە لەگەڵ بوراك ئیكان، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی دەرەوە و كاروباری ئەوروپا لە وەزارەتی گواستنەوەی توركیا، بەڕێوبەری گشتی هاوردە لە وەزارەتی بازرگانی توركیا، حوسنی دێلامێر، و بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی توركیا، وەیسی كورت.
    ڕوونیشیكردەوە، "لە كۆبوونەوەكاندا بە وردی باس لە پرسە تەكنیكییەكان كرا، هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێژەی پێشكەوتنەكانی دامەزراوە عێراقییەكان لە جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی دایانڕشتبوو و ڕێكارەكانی داهاتووی پەیوەست بە پرۆژەكە بۆ ساڵی (2024) كرایەوە. 
    هەروەها باسیان لە هەوڵەكانی هەردوو وڵات كرد بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی سنووری نێوان هەردوو وڵات، و ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی ڕێگای گەشەپێدان ، و كردنەوەی نووسینگەیەكی تایبەت بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە بەغدا و ئەنقەرە”.