ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی كوێتییەكان دەكات كە لە دادگاكانی عێراق پێشكەش دەكرێن

ناوخۆ
  • 27-03-2024, 14:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری تاوتوێی ئەو پرسانەی پەیوەست بە مافەكانی كوێتییەكان كرد كە خراوەتە بەردەم دادگاكانی عێراق.
    ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە، "فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە تاریق عەبدوڵڵا فەرەج باڵیۆزی دەوڵەتی كوەیت لە عێراق كرد".
    بەپێی راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكراوە كە، " فایق زەیدان لەگەڵ باڵیۆزدا باسی بەدواداچوونی ئەو پرسانەی كردووە كە پەیوەندییان بە مافی هاووڵاتیانی دەوڵەتی كوێتەوە هەیە كە لەبەردەم دادگاكانی عێراقدان".