باری شارستانی: ڕاگرتنی گواستنەوەی ناسنامه‌ی باری شارستانی لە سەرجەم پارێزگارەکان

ئەمنی
  • 26-03-2024, 12:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون ڕاگرتنی گواستنەوەی ناسنامه‌ی باری شارستانی لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند.
    بەشی پەیوەندیی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند" بە ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ، و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە، لیوا نەشئه‌ت ئیبراهیم ئەلخەفاجی، بڕیاردرا له‌رۆژی 2024/4/1 گواستنەوەی ناسنامه‌ی باری شارستانی لە هەموو پارێزگارەکانی عێراق رابگیرێت، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاروباری رێكخراوكردنی پەیوەست بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانانی وڵات.