وەزیری تەندروستی جەخت دەکاتەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان

ناوخۆ
  • 26-03-2024, 11:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەدەهۆشبەرەکان.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە وەزیری تەندروستی سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی باڵا بۆکاروباری مادەهۆشبەرەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی 29ی دەستەکەی کرد بەئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەی مادەهۆشبەرەکانی پەرلەمان و ئەندامانی دەستەی نوێنەرایەتی وەزارەتەکان ولایەنە ئەمنیەکان، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ڕاسپاردەکانی ۆڕکشۆپی تایبەت بە پشکنینی ئالوودەبووان کرا بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە.
    هەروەها حەسناوی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا پێداگریکرد لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و ئامادەسازی بۆ بەستنی کۆنگرەی زانستی دووەم  بەبەشداریەکی ناوخۆوعەرەبی ونێودەوڵەتی.
    هەروەها وەزیری تەندروستی دەسخۆشیکرد لەوکۆششانەی کەلەم بوارەدا لەلایەن ئەندامانی دەستەکەو سەرجەم وەزارەتەکانەوە خرانەگەڕبۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان.