حەشدی شەعبی سەرجەم تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامەکانی بەغدا

ناوخۆ
  • 25-03-2024, 10:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     حەشدی شەعبی سەرجەم کادیران و تواناکانی خۆی خستەگەڕ بۆ پشتیوانیکردنی ئەمیندارێتی بەغداد لە چارەسەرکردنی کێشەی دروستبوونی سێڵاوەکان لەسەرشەقامەکانی بەغداد.
    حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە بە فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تیمی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازی لە حەشدی شەعبی هەستا بە خستنەگەڕی توناکانی خۆی لەئەندامان و ئامێرەکان بۆ یارمەتیدانی ئەمیندارێتی بەغداد لە چارەسەرکردنی کێشەی پەنگخواردنی ئاوی باراناو لەشەقامەکانی بەغداد، پاش بارانبارینێکی زۆر وکۆبوونەوەی ئاولەسەرشەقامەکان.