مەندەلاوی: سەقامگیری لەناوچەكەنابێت تا لەهەموو غەززە نەكشێنەوە

سیاسی
  • 24-03-2024, 20:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ یەكشەممە، پشتڕاستیكردەوە كە سەقامگیرییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكەدا نابێت بەبێ كۆتاییهێنان بە شەڕی خوێناوی و كشانەوە لە هەموو غەززە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئەمڕۆ یەكشەممە لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محەمەد كازم ئال سادق كرد.
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە: پێویستی كاراكردنی كاری لیژنەكانی دۆستایەتی پەرلەمان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە هاوبەشەكان و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن، بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دراوسێ بكات، بە تایبەتی پەیوەندی بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانەوە هەیە، كە پێویستی بە زیاتر هەماهەنگی نێوان هەردوولا هەیە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەشكردووە: لەبارەی دۆسیەی ڕێكخستنی گەشتیاری ئایینی و هاریكاریی زانستی هاوبەشی نێوان زانكۆكانی هەردوو وڵات تاوتوێ كراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : هەردوولا كۆمەڵێك تەوەری بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێ كردووە، هەروەها ئەو تەحەددایانەی كە ناوچەكە بەرەو پێشەوە دەڕوات لە ئەنجامی ئەو كۆمەڵكوژییە بەردەوامانەی كە لەلایەن قەوارەی زایۆنیستی قۆرخكارەوە لە دژی گەلەكەمان لە فەڵەستین ئەنجامدراون.
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : ناوچەكە شاهیدی هیچ سەقامگیرییەكی ڕاستەقینە نابێت، تا كۆتایی بەم شەڕە خوێناوییە نەهێنرێت و لەتەواوی غەززە نەكشێنەوە.