سەرۆک وەزیران ڕایدەگەیەنێت کە حکومەت بەردەوامە لە بە نێوخۆ کردنی پیشەسازی دەرمان لە عێراق

سیاسی
  • 23-03-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پشتڕاستیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە بە نێوخۆیکردنی پیشەسازی دەرمان لە عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "حەیدەر فوئاد سائیغ" سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق،و وەفدی یاوەری کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-"سودانی" لەو میانەیەدا سەرنجی وردی خۆی  خستە سەر واقیعی کاری دەرمانسازی لە عێراق، ئەو خزمەتگوزارییە دەرمانسازیانەی کە لە کەرتی چاودێری تەندروستی پێشکەش دەکرێن،ڕۆڵی یەکێتییەکە لە کەڵک وەرگرتن لە وزە زانستییەکانی گەنجان لەو بوارەدا،وئەو پلانانەی کە بۆ گەشەپێدان ئامادەکراون.
    سەرۆک وەزیران لە میانی دیدارەکەدا رایگەیاند :- کە حکومەت بەردەوامە لە ڕێبازی بەنێوخۆیکردنی پیشەسازی دەرمان لە عێراق، بەو پێیەی چەند ڕێوشوێنێک گیراوەتەبەر و ئاسانکاریی پێویست بۆ پاڵپشتی وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە پیشەسازی دەرماندا دابینکراوە،ئەم هەنگاوانە لە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتەوەیە لە باشترکردنی کەرتی تەندروستی بەگشتی، لەوانەش پیشەسازی دەرمان.
    بەپێی بەیاننامەکە سەرۆکوەزیران،ڕێنماییدا  بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو داواکاریانەی پێشکەشکراون سەبارەت بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی شارێکی پیشەسازی  بۆ پیشەسازییەکانی دەرمان لە عێراق بۆ بەنێوخۆیکردنی پیشەسازی دەرمان،و  دامەزراندنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ دەرمانسازەکان،هەروەها دروستکردنی باڵاخانەیەک بۆ نوێنەرانی سەندیکای دەرمانسازان لە پارێزگاکان،هەروەها بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی بانکی تایبەت بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردنی پڕۆژە جیاوازەکانی دەرمانسازی.