مالیكی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرد

سیاسی
  • 23-03-2024, 14:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە عێراق كراوەیە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە و بەدوای هاوكاریدا دەگەڕێت بۆ چەسپاندنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری ناوچەكە.
    لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و  تێیدا هاتووە : نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، محەمەد كازم ئال سادق كرد.
    لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی كرد كە لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، هەروەها كۆمەڵێك پرس و دۆسیەی بەرژەوەندی هاوبەشیان خستەڕوو.
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و تاران و پێویستی پتەوكردنیان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، جەختی لەوە كردەوە كە عێراق لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكەدا كراوەیە و بەدوای هاریكاری و كاركردن لە هەموو شتێكدا كە ئاسایشی عێراق و سەقامگیری ناوچەكە چەسپێنێت.
    لای خۆیەوە باڵیۆز ئال سادق پێگەی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن لە عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق نوێكردەوە، جەختی لەسەر"پەرۆشی سەركردایەتی ئێران بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا، و فراوانكردنی هاوكارییە هاوبەشەكان لە پێناو گەیشتن بەخواستەكانی گەلانی عێراق و ئێران.