عێراق و ئەمەریكا تاوتوێی شایستە داراییەكانی ئێران لە بانكی بازرگانی عێراق دەكەن

سیاسی
  • 23-03-2024, 11:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دوێنێ هەینی فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ براین نێڵسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ئێران كە لە بانكی بازرگانی عێراق هەیە،تاوتوێ كرد.
    بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ براین نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبووەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵی و ئابووری و داراییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كران، پرس و دۆسیەكانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ كران، هەروەها گرنگی بەدیهێنانی گەشەپێدان بەمەبەستی پەرەپێدانی كەرتی دارایی و بانكی و ئەو چاكسازیانەی ئەنجامدراون لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە تاوتوێ كران، لە میحوەرێكی دیكەدا باس لە شایستە داراییەكانی ئێران كرا كە دەكەوێتە بانكی بازرگانی عێراق (TBI)، و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پارەدان لەم چوارچێوەیەدا،هەروەها دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی بەردەوامی غەززە و كاردانەوەكانی لەسەر دۆخی ئابووری وڵاتانی ناوچەكەش تاوتوێ كران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی دامەزراندنی سەقامگیری كرایەوە.