نوسینگەی راگەیاندن وردەكارییەكانی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن ئاشكرا دەكات

سیاسی
  • 23-03-2024, 10:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق وردەكارییەكانی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا ئاشكرا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بانگهێشتی جۆزێف بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەچێتە واشنتۆن، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكە، لە رۆژی دووشەممەی 15 ی نیسانی 2024 بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاسۆی پەیوەندییەكانی داهاتوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و باشترین ڕێگاكانی هەنگاونان بۆ هاوبەشییەكی هەمەلایەنەی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، دارایی، رۆشنبیری، پەروەردەیی و ئەمنیدا.
    لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی و بایدن لە سەردانەكەدا ڕاوێژ لەسەر كۆمەڵێك پرس دەكەن، لەوانە گرنگترین پرسە هەرێمییەكان و هەوڵەكان بۆ بەرقەراركردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.