ڕاوێژکارێکی حکومەت باس لە سوودەکانی ئەندامێتی عێڕاق دەکات لە بانکی ئەوڕوپی گەشەپێدان

ئابوری
  • 22-03-2024, 13:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی مزهرمحمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی سوودەکانی ئەندامبوونی عێڕاقی لە بانکی ئەوڕوپی بۆگەشەپێدان خستە ڕوو.
    مزهر محمد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند  کە دووانەییەکی ئەرێنی لەئاراداهەیە سەبارەت بە بونیادنانی ستڕاتیژیەتێکی گەشەپێدان کەئەمڕۆ لەفەلسەفەی کاری حکومەتدا بەرجەستەدەبێت لە دەسپێکردنی دەسپێشخەری گەشەپێدان لەبوارەکانی ئابووری کەرتئامێزی گشتی کە بە ڕێگای گەشەپێدان ناسراوە، ئەم ڕێگایە دەبێتە ڕێگایەکی ستڕاتیژی کە وڵاتانی ئەوڕوپاو ئاسا و بەندەرەکانی کەنداوەوە دەبەستێتەوەوخواستەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەئەندامێتی عێڕاق لەبانکی ئەوڕوپیدا جێبەجێدەکرێت وخواستەکانی تەکنەلۆژیای تازەش بەهەموو شێوەکانیەوە دەستەبەردەکات و بەهەمان شێوەش ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەوڕوپا بۆ کارکردن دڵنیادەکات لەهەموو بوارەکانی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی و خزمەتگوزاریە لۆجیستیەکان.
    وتیشی ئەندامێتی بانکەکە ئاسانکاری دەکات بۆ بەدەستهێنانی نەختینە وهاوکاری تەکنیکی بۆ سەرجەم بوارەکان لە وڵاتماندا ، هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە ئەندامێتی عێڕاق لەبانکەکە تێڕوانینێکی گشتگیرلەخۆدەگرێت لەسازاندنی کەشی ئابووری وڵاتمان لەگەڵ بەرنامە حکومیەکەدا و بەرجەستەکردنی پێداویستیەکانی وڵاتمان بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری نێودەوڵەتی لەبوارەکانی ئاوەدانکردنەوەو پێشخستن و گەشەپێدانی دوورمەودا.