سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ستایشی كارەكانی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەكات

سیاسی
  • 20-03-2024, 11:39
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، ستایشی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی كرد لە میانی كارەكانیان لە عێراق.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA)  ) نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، "سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە سەرۆكی تیمی تایبەتی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد) كریستیان ڕێختەر بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی كرد.
    سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری ستایشی "كارەكانی تیمەكەی كرد لە ماوەی كاركردنیان لە عێراق".