ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد: لێژنەیەکی هاوبەش پێکهێنرا بۆ هەڵسەنگاندنی ناوچە کشتوکاڵیەکان

ئەمنی
  • 19-03-2024, 11:57
  • +A -A

    بەغداد/ INAحەسەن فەواز
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لێژنەیەکی هاوبەشی پێکهێنا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچە کشتوکاڵیەکان و بواردان بە هێنانە ژوورەوەی کەلوپەلی بیناسازی.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد فەریق ڕوکن وەلید خەلیفە تەمیمی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە هەندێک ناوچەی کشتوکاڵی هەن کە بیناکانیان تەواوبووە و لێژنەیەکمان لە ئەمیندارێتی و پارێزگای بغداد و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان پێکهێناوە بۆ ئامارکردنی ئەوشوێنانەو هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە هەندێک ناوچەی کشتوکاڵی هەن کە ڕەزامەندیان بەدەستهێناوە، دەربارەی زاڵگەکانیش تەمیمی جەختی لەوەکردەوەکە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هیچ گرفتێک ناخاتە پێش هێنانی کەلوپەلی بیناسازی بۆ بیناکردن لەوزەویە کشتوکاڵیانە بەڵام پێویستە لەشارەوانیەوە ڕەزامەندی بەدەستبهێنن .