شاندی هەڵبژاردەی لاوان گەیشتنە سعودیە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئۆڵۆمپی

وەرزش
  • 17-03-2024, 20:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاندی هەڵبژاردەی لاوانی خوار 20 ساڵ گەیشتە شاری ئیحسا لە شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ڕۆژئاوای ئاسیا لە خوار تەمەنی (23 ساڵ).
    لە بەیاننامەیەكی كەناڵی ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێ كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : شاندی هەڵبژاردەی لاوان بە سەرۆكایەتی محەمەد ناسر و جێگری سەرۆكی شاندەكە ڕەحیم لەفتە، شاندەكە لە نەدیم كەریم پێكهاتبوو  بەڕێوەبەری كارگێڕی تیپەكە، حەسان توركی بەڕێوەبەری تەكنیكی و حەیدەر جەبار و ئەحمەد والی ڕاهێنەر، یاریدەدەر، نور عەبد زەید ڕاهێنەری گۆڵپارێز، و قوسەی ئەیاد ژمێریاری.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە شاندەكە هەریەك لە یاریزانەكان پێكهاتبوو: ویسام عەلی حەمید، لەیس ساجید قاسم، سەجاد محمد نایف، سەیف فیراس، محەمەد غالب، موسا عەلا، سەجاد محەمەد فازل، عەلی كەریم، سەجاد محەمەد مەهدی، حسێن فەهیم، موسلیم موسا فەیاز، عەلی سادق مەحمود، حەیدەر عەبدولكەریم تۆفیق، لەیس زیا، عەلی موخەلەد، هەڵكورد قەیس جەعفەر، كەرار جەعفەر، مستەفا نەواف زەكی، عەباس مەجید كەعیم، ئەحمەد جاسم لەعیبی، عەلی ئەكبەر تاهر، موئەمەل مەحمود یاسر، مستەفا قابیل مستەفا، لە كاتێكدا ئەو سبەی دووشەممە هەردوو یاریزان پەیوندی بە شاندەكەوە دەكەن، یاریزانەكان بریتین لە ئەموری فەیسەڵ و عەلی حەیدەر.
    هەڵبژاردەی لاوان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكەم یەكەی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدات وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئوستڕالیا لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 20ی ئازار، لە چوارچێوەی كۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانێتییەكەدا، كە بە شێوەی ناكاو ئەنجام دەدرێت، كە براوەی پاڵەوانێتییەكە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی  و دۆڕاو یارییەك دەكات بۆ دیاریكردنی شوێنەكان لە پێنجەمەوە تا هەشتەم.