هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی سوریا گەیشتە نەجەف

وەرزش
  • 12-11-2023, 19:01
  • +A -A

    نەجەف - INA
    شاندی تۆپی پێی هەڵبژاردەی لاوانی سوریا ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە فڕۆكەخانەی نەجەف وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی لاوانی عێراق.
    بەیاننامەیەكی كورتی كەناڵی ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێ كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : شاندی  تۆپی پێی هەڵبژاردەی لاوانی سوریا گەیشتنە فڕۆكەخانەی نەجەف وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی لاوانی نیشتمانیمان لە چواردەهەم وحەڤدەی ئەم مانگە لە یاریگای نێودەوڵەتی نەجەف.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردەی لاوان، نەدیم كەریم پێشوازی لە شاندی برای سوری كرد.