بەرهەم ساڵح: دەبێ هاوکار بین بۆ نان و ئازادی و دادپەروەری

سیاسی
  • 16-03-2024, 16:57
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە "بەرهەم ساڵح"سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق ،لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵبجە بڵاوی کردۆتەوە و  بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە :- کیمیابارانی هەڵەبجە تۆماری وێرانکاری ودڕندەییە دژ بە کورد ومرۆڤایەتی ،بۆ گیانی بەرزەفڕی شەهیدان، بۆ ئایندەیەکی ئاسوودە کە کارەساتی هەڵەبجە ئاسا تیا دووبارە نەبێتەوە، دەبێ هاوکار بین بۆ نان و ئازادی و دادپەروەری کە پەندی زەمانەیە هەرگیز بێدادی وزۆرداری ناچێتە سەر.