یانە شورتە زاخۆی بردەوە گەیشتە قۆناغی چارەكە كۆتایی جامی عێراق

وەرزش
  • 14-03-2024, 03:04
  • +A -A

    هەولێر –INA
    لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی شازدەهەمی جامی عێراق، یاریگای زاخۆ میواندای زاخۆ و شورتەی كرد.
    لە یارییەكەی بەهێزدا كە هاندەرێكی زۆر تێیدا ئامادە بوون ، یانەی خاوەن یاریگا نەیتوانی سود لە خاك و جەماوەر وەربگرێت و بە لێدانی یەكلایی كەرەوە یارییەكەی  بەرامبەر یانەی شورتە دۆڕاند.
    لە لێدانە سزاكاندا شورتە توانی چوارگۆڵ تۆمار بكات و زاخۆ سێ گۆڵ، بەم ئەنجامەش شورتە بەسەر پشتی زاخۆدا خۆی گەیاندە یارییەكانی قۆناغی 8هەشتی جامی عێراق.