ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆییان لەسەر ڕێكارە نیشتمانییەكان كرد بۆ گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەكان لە عێراق

سیاسی
  • 14-03-2024, 02:52
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆییان بەستێنە نیشتمانییەكانی گواستنەوەی ماددە كەرەستەی مەترسیدار لە عێراق و بەڕێوەبردنی سنوورەكانی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی هاشمی ئوردنیان كرد.
    لیوای یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA )  نێردراوە تێیدا هاتووە :" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی كرد، كە تیایدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی ئاسایشی عێراق و بابەتەكانی سەر خشتەی كاریان كرد و ڕاسپاردەی پێویستیان لەسەر درا".
    بە گوێرەی راگەیندراوەكە لیوای یەحیا ڕەسول ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆییان لەسەر ڕێكارە نیشتمانییەكان كرد بۆ گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەكان لە عێراق، تیمێكی كاركردن پێكهێنرا كە هەموو لایەن پەیوەندیدارەكان لەخۆ دەگرێت لەسەر ئاستی ئەمنی و تەكنیكی بۆ ئەم بابەتە، چونكە دەكەوێتە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانییەوە".
    هەروەها ئەوەیش هاتووەكە "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەڕێوەبردنی سنوورەكانی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی ئوردنی هاشمی كرا و ڕاسپاردەی تایبەتییان لەسەر درا".
    لە كوتایی راگەیندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە، "ئەنجومەنەكە گفتوگۆی داواكارییەكەی وەزارەتی داد كرد بۆ دابینكردنی ئامێرەكانی سۆنار بۆ دۆزینەوەی كانزا و تەقەمەنییەكان، بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پەسەندكراوە، چونكە ڕێوشوێنی تایبەت لەو بارەیەوە گیراوەتەبەر".