وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی لەسەر كڕینی چەك دەدات

ناوخۆ
  • 13-03-2024, 13:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری ڕەزامەندی خۆی لەسەر كڕینی چەك دەركرد.
    عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لەسەر كۆنترۆڵی كڕینی چەك ڕەزامەندی دەربڕیوە.
    هەروەها بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوشكراوە كە، "ئەم بابەتە لە 1ی نیسانی 2024ەوە دەستپێدەكات و دواتر ئەم كۆنتڕۆڵانە ڕادەگەیەنرێت".