ئاسایشی نیشتیمانی هەڵمەتێک جێبەجێدەکات دژبەوانەی نرخەکان بەرزدەکەنەوە

ئەمنی
  • 12-03-2024, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەڵمەتێکی دژبەوانە دەستپێکردووە کە گەمە بەنرخەکان دەکەن لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
    ئاسایشی نیشیمانی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا وبە پێی فەرمانی سەرۆک وەزیران مەفرەزەکانی ئاسایشی ئابووری لە دەزگاکەمان هەڵمەتی جاودێریکردنی بازاڕی دەستپێکردووە دژبەوانەی کە لەبازاڕەکاندا گەمە بەنرخەکان دەکەن.
    لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە هەڵمەتەکە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە و تاکو ئێستاش نزیکەی 94 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە و سەرپێچیکارانیش دراوانەتە دادگا و ڕێکاری یاسایی دژیان وەردەگیرێت.