دادگای فیدڕاڵی باس لە بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکات دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ناوخۆ
  • 12-03-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسی لە بڕیاری وەزارەتی دارایی کرد دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە وەزارەتی دارایی چەند ڕێکارێکی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی گرتەبەر ، کەپەیوەستن بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندی وەزیری دارایی وبە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی باڵا ژمارە 246 / 269 فیدڕاڵی 2023 وداواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان / عێڕاق/ وەزارەتی دارایی نەختینەی دارایی هەژمارەکە  حەواڵەکرا بە نووسراوی ژمارە 6429 لەمێژووی 11/3/2024 بۆ خەرجکردنی شایستەی کەمئەندامان لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کوردستان.
    بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کە دارایی هەژمارەکە بە نووسراوی ژمارە 6369 لەمێژووی 3/11/2024 بۆ خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خەرج کراوە، کە بەنووسراوی ژمارە 6400 لەمێژووی 3/11/2023 حەواڵەی هەرێم کراوە بۆ شایستەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات، بەڵام بۆ مانگی ئازار ئەوا مووچە دەبێت جێگیربکرێت.