وه‌زاره‌تی دارایی ناردنی پاره‌ بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 11-03-2024, 19:52
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی دەستپێکردنی ناردنی پاره‌ بۆ مووچەی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندی وەزیری دارایی، تەیف سامی، و لەسەر بنەمای ئەوەی لە نووسراوی دادگای فیدراڵی هاتووه‌، پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ناردووه‌ له‌ یارمەتییەکانی کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستن و چاودێری کۆمەڵایەتی وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ومووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی وشایستەیی بۆ کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوه‌كان و گرێبەستەکان و شایستەییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێم، وەک بەشێک لە تەرخانکردنی دارایی بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٤.
    وەزارەت ئاماژەی بەوەدا کەدادگای فیدراڵی لە ناوەڕۆکی نووسراوه‌كانی پێشوودا ئاگادار کردۆتەوە لە خستنەڕووی بودجە بۆ مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە میکانیزمی خۆجێیکردنی مووچه‌كان له‌بانكه‌كان پێویستی بە ماوەیەک هەیە تەنها بۆ ئەم مانگە ئه‌م پاره‌یه‌ی ناردووه‌. به‌ڵام بۆ مووچەی مانگی ئازار، دوای تەواوبوونی مەرجەکانی خۆجێییکردنی مووچە له‌بانكه‌كان لەلایەن هەرێمەوە ده‌ستپێ ده‌كات.
    وەزارەت دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە لە ڕەوایی و دروستی ئەو زانیاری و داتایانەی كه‌بۆ لایه‌ن و ده‌زگا یاسایی وچاودێریه‌كان دەخرێنەروو.