دادگای دەستپاکی: عێراق ڕێگایەکی سەختی بڕیوە بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی ڕەشی سپیکردنەوەی پارە دابەزێت

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 10-11-2023, 16:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ هەینی،دادگای دەستپاکی، ژمارەی ئەو دۆسیانەی ئاشکرادەکات، کە لە سپیکردنەوەی پارە و تاوانە ئابوورییەکان تۆمارکراون، هاوکات سزاکانی دۆسیەکانی دەستپاکی ئەو مادە یاسایانە ڕووندەکاتەوە.
    "مەیسون محەمەد عیسا" دادوەری دادگاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- کارەکانی دادگاکە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی ئەو داوایانە هەیە کە پەیوەندییان بە دەستپاکی و تاوانە ئابوورییەکان و سپیکردنەوەی پارە هەیە،کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دامەزراوە.
    ڕاشیگەیاند :-  کە ژمارەی ئەو داوایانەی ئەمساڵ پێشکەشکراون (652) کەس داوابوە، لەنێویاندا (29) داوا پەیوەست  بووە بە دۆسیەی سپیکردنەوەی پارە و (623) داوای یاساییش  پەیوەست بوە بە تاوانە ئابوورییەکان و تاوانەکانی پێشێلکردنی ئەرکەکانی کارکردن کە سزاکەی تا 5 ساڵ زیندانیکردن دەڕوات ، هەروەک  لە یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە.
    سەبارەت بە سپیکردنەوەی پارەش ئەو دادوەرە ڕوونیکردەوە:- سپیکردنەوەی پارە بریتییە لە کۆکردنەوەی نایاسایی بڕە پارەیەکی زۆر کە لە ئەنجامی چەندین کاری نایاسایی،وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر یان بە قاچاخبردنی نەوت یان کەلوپەلی کۆن کە مەبەست لە شوێنەوارە .
    هەروەک ئەوەش دەخاتەروو کە کەسی ئەو پارەیەی بەو ڕێگایە دەست دەکەوێ ، هەوڵدەدات ئەم پارەیە بۆ دروستکردنی چێشتخانە یان ناوەندە بازرگانییەکان ، یان هاوردەکردنی هەندێک کاڵا بە نرخی خۆی سەرفدەکات، و بەمجۆرە ئەو پارەیە کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەدەست هاتووە لەگەڵ پارەی بازرگانیدا تێکەڵ دەکات، ئەمەش وا دەکات کە شوێنپێهەڵگرتنی ئەم پارەیە و سەرچاوەکانی قورس بێت.
    ووتیشی :- تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە ئەو تاوانانەن کە نامۆن بە کۆمەڵگەی عێراقی و تازەن، و ئێستاش لە سەرەتای دەرکەوتنیاندان لە عێراق و لە ئاستێکی سنوورداردان، بەتایبەتی کە عێراق زوو دەستیکرد بە چارەسەرکردنی بۆشییەکان و نەهێشتنی ئەم جۆرە لە تاوان کە لەلایەن پسپۆرانی یاسادانانەوە وروژێنراوە،لەوانە (یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر)ی ژمارە 39 ی ساڵی 2015 و یاسای قازانجی پارەی نایاسایی کە باسی زیاد بوونی  پارە دەکات بەشێوەیەکی نایاسایی. 
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەو دادوەرە وتی: عێراق ڕێگایەکی سەختی  بڕیوە بۆ ئەوەی لە لیستی ڕەشی سپیکردنەوەی پارە بێتە دەرەوە  یان کەمی بکاتەوە بە جێبەجێکردنی مەرجەکان و پابەندبوون  بەرامبەر بە ڕاسپاردەکان، کە تێیدا بانکی ناوەندی عێراق و فەرمانگەی دژە سپیکردنەوەی پارە هەموو شتێکیان کردووە هەوڵەکان بۆ دانانی ڕێوشوێنی توند ئێستا عێراق  لە دۆخێکی باشدایە بە بەراورد لەگەڵ باقی وڵاتانی ناوچەکە، وەک تورکیا و میسر و سعودیە. 
    ئاشکراشیکرد :- کە ژمارەی دۆسیەکانی سپیکردنەوەی پارە لەم ساڵدا گەیشتووەتە (29) حاڵەت، جەختیشی لەوە کردەوە کە سزای ئەو تاوانانەی کاریگەرییان لەسەر ئابووری نیشتمانی هەیە.