(INA) دیارترین ئەو پڕۆژانە دەخاتەروو کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لە قەزای مەدینە لە بەسرە بەردی بناغەیان دانرا

سیاسی
  • 10-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران دیارترین ئەو پرۆژانەی ڕاگەیاند کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لە قەزای مەدینە لە بەسرە بەردی بناغەی دانرا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران  لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-دیارترین قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی قەزای مەدینە لە پارێزگای بەسرە، کە لەلایەن" محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردی بناغەی دانرا ،کەخۆی لە درووستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و چارەسەری ئاوی باران و دروستکردنی شەقامی سەرەکی نوێ و درێژکردنەوەی بۆری ئاوی خواردنەوە، کە خزمەت بە حەوت گەورەترین گەڕەکی نیشتەجێبوون لە قەزاکە دەکات،ئەوە جگە لە جێبەجێکردن و نوێکردنەوەی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا و پەیوەندییەکان.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- پڕۆژەکانی تر بریتین لە دروستکردنی شارێکی پزیشکی بەناوی شەهید عیز الدین سەلیم، کە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی بە سەنتەری پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە هەروەها سەنتەری تالاسیمیا و نەخۆشییەکانی خوێن،و سەنتەری شۆردنی گورچیلە،بە توانای 50 قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت هەروەها درووستکردنی 3 سەنتەری تەندروستی مۆدێرن بۆ چاودێری و خزمەتکردنی دانیشتوانی قەزاکە و دەوروبەری.