ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوشتنی 4 تیرۆریست لە بیابانی سەرسار ڕادەگەیەنن

ئەمنی
  • 10-03-2024, 13:04
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوژرانی 4 تیرۆریستی لە بیابانی (سەرسار)ڕاگەیاند کە یەکێکیان پشتێنی تەقەمەنی لەبەردا بوو.
    لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە:لە درێژەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکانی (وەعد و حەق)و لەکاتی ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە بیابانی سەرسار لەلایەن هێزەکانی حەشد لە قائیم، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ کە 4 تیرۆرستی  تێدابوو و یەکێکیان پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو سەرجەمیان کوژران.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە دەستی هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان کوژراون، گەیشتۆتە 10 تیرۆریست.