پۆلیسی نەینەوا 13 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 10-05-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا ئەمرۆ پێنج شەممە، توانیان 13 تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن. لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری هەلًَمەتێكی گەڕان و پشكنینی دەسپتپێكرد، لە ئاكامدا چەند ئەندامێكی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیركرد". مەعن راشیگەیاند: "لەو هەڵمەتەدا 10 تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردوە كە یەكێكیان ئەركی دروستكردنی بۆمبی چێندراو بووە". وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكراشیكرد "بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی نەینەوا بە پشتبەستن بە زانیاری ورد 3 تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كرد كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون".