سەڵاحەدین: 5 داواكراو دەستگیركرن كە دوانیان تاوانبارن بە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی

ئەمنی
  • 24-05-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند پێنج داواكراوی دەستگیركردوە كە دوانیان بە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی تاوانبارن، هەر ئەمرۆش لەو پارێزگایە دەستبەسەر بڕێك تەقەمەنیدا گیرا. لای خۆیەوە عەمید سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: " هێزێكی سەر بە بەرێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆ و ئاسایش لە وەزارەتی ناوخۆ پێنج داواكراویان دەستگیر كردووە كە دوانیان بە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی تاوانبارن".