كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 9-03-2024, 11:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرمای كرد.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكە  كەبەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها كەشوهەوا لە شەوان باشتر دەبێت، لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات كەمێك بەرزترن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە بەشێوەیەكی گشتی كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران سوك، هەروەها تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش لە ڕۆژدا بەرزدەبێتەوە، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزێ لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەور،لە بەشەكانی ڕۆژئاواوە دەستپێدەكات، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست كەمێك بەرزدەبنەوە، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك دادەبەزێت.
    رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەشێوەیەكی گشتی نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.