سەرۆك وەزیران كارگەی دەرفەلەی كۆمپانیای ئاسن و پۆڵای لە بەسڕە كردەوە

سیاسی
  • 9-03-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كارگەی دەرفەلەی كۆمپانیای ئاسن و پۆڵای لە پارێزگای بەسڕە كردەوە.
    لە بەیاننامەیەكی  نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەسڕە كارگەی دەرفەلەی كردەوە كە یەكێكە لە كارگەكانی كۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵا بە توانای بەرهەمهێنانی (500) هەزار تۆن ساڵانە، بۆ جۆرە جیاوازەكانی ئاسن، دوای ئەوەی وەستانی لە ساڵی 2003.