4 تۆمەتبار بەهۆی ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتییەک لە شاری واست دەستگیرکران

ئەمنی
  • 8-03-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی 4 تۆمەتباری راگەیاند کە تۆمەتبارن بە ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتییەک لە پارێزگای واست.
    لە بەیاننامەیەکی دەزگاکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-هێزەکانی دەزگای هەواڵگری، بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی نەهێشتنی تاوانەکانی واست، لەسەر بنەمای زانیاری و هەواڵگری دروست ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا ،کە بوویە هۆی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار کە پێشتر هاوڵاتییەکیان بۆ پارە ڕفاندوەو پاشان کوشتوویانە لە پارێزگای واست.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- تۆمەتباران چەکی سوکی جۆراوجۆریان پێبووە،و دوای دەستگیر کردنیان ڕادەستی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی دادوەری کراون  بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.