دەستگیر کردنی تۆڕێک کە تێوەگلاون لە ساختەکردنی زێڕ و دراوی بیانی لە باشووری سەلاحەدین ڕاگەیەندرا

ئەمنی
  • 8-03-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی ساختەکردنی زێڕ و دراوی بیانی لە باشووری سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە درووستەکام دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە باشووری سەلاحەدین،دوای ڕەزامەندی دادوەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سەلاحەدین دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباران ،تۆڕێکی بازرگانیکردن بە زێڕی ساختە و دراوی بیانی ساختە کە پێکهاتبوون لە 4 کەس دەستگیرکران، کە چەندین ئامێری دروستکردنی زێڕی  و بڕە پارەیەکی ساختەیان پێ بوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیرا ڕەوانەی لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر.