پۆلیسی فیدراڵی لەبەغدا ڕفاندنی منداڵێکی شکست پێهێناو ڕفێنەرەکەشی دەستگیرکرد

ئەمنی
  • 8-03-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ڕفاندنی منداڵێکیان شکست پێهێنا و دەسیگیرکردنی ڕفێنەرەکەشی لە بەغدا ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی فەرماندەییەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی، تیایدا هاتووە:-لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوامی یەکەکانی پۆلیس لە چوارچێوەی کەرتی بەرپرسیارێتیدا، بووە هۆی شکستپێهێنان هەوڵێکی ڕفاندنی منداڵێک و دەستگیرکردنی ڕفێنەرەکە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هێزەکانی لیوای 5 لە باکوری بەغدای پایتەخت، توانیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکە ئەمنییەکان کە لە چوارچێوەی کەرتی بەرپرسیاریەتی ئەمنی کاردەکەن، و لە ئەنجامی چاودێری و پاشان گەمارۆدانی ناوچەکە و بەدواداچوون بۆ جولەی تۆمەتبارەکە،توانیان ڕفێنەرەکە دەستگیربکەن و منداڵە ڕفێنراوەکەش ئازادبکەن،وتۆمەتبارە دەستگیرکراوەکەش ڕەوانەی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە وەربگرێت.